حاکم گۆران کۆچی دوایی کرد
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو حاكم گۆران له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ دا ته‌قه‌ی له‌خۆ كرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان گوتی: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه حاكم گۆران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
حاكم گۆران پێشتر له‌ڕێگه‌ی فیسبوكی خۆی ڕایگه‌یاندبوو كه خۆی ده‌كوژێت ، دوای هه‌وڵدانێكی زۆری چه‌ند گه‌نجێك بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی له خۆكوشتنه‌كه‌ی ،شەوی ڕابردوو حاكم گۆران لە چیایەكی سنووری ئاكرێ لە پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە خۆی كرد. دوای ئەوەی چەند فیشەكێكی بە خۆیەوە نا، دەستبەجێ چەند كەسێك كە لە دەوری بوون، هەڵیانگرت و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان كرد.
شایانی باسهحاكم. گۆران له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یه‌كێك له چیاكانی كوردستان خۆی گۆشه‌گیر كرد بوو هه‌روه‌ك ڕایگه‌یاندبوو به‌مه‌رجی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌چیا دێته‌خواره‌وه.