بە رێگایەكی ئاسان ده‌توانیت وا بكه‌یت فاسۆلیا غازات دروست نه‌كات

فاسۆلیای وشک یەکێکە لەو شلانەی کە زۆربەی کەس حەز بە خواردنی دەکات، لە دوای خواردنی ئەو کەسە توشی غازات دەکات.
بەهۆی هەبوونی دوو جۆر لە کاربۆهیدرات لە پیَکهاتەکەیدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات بە تایبەت ئەوکەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە، بەڵام بەم رێگایە دەتوانین وا لە فاسۆلیا بکەین نەبێتە هۆی دروستبوونی غازات.
شەوێک پێش ئەوەی فاسۆلیا لێبنێیت، فاسۆلیا وشکەکە بکەرە ئاو تاوەکو بە باشی دەخوسێت، دواتر ئەو ئاوە بڕێژە و ئاوی کەی تێبکە بیخەرە سەر ئاگر بەمەبەستی کوڵان، چارەکێک پێش ئەوەی بکوڵێت پارچەیەکی بچوک زەنجەفیلی تێبکە، ئەم کردارانە وا لە فاسۆلیا دەکات کە نابێتە هۆی دروستبوونی غازات.
Back to top button