بۆ پیاوان لەكاتی ریش چاككردن ئەم رێنمایانە لەبیر مەكەن

گرنگە پیاوان لەكاتی ریش چاككرد ‌چەند خاڵێكی گرنگ هەیە لەیادی نەكەن بۆ ئەوەی زیان بە پێستیان نەگات رووخساریان ناشرین نەبێت.
گرنگە پیاوان ئاركۆ یاخود سابوون بدەن لە ریشیان لەكاتی لابردنی، هەروەها لەدوای ریش چاككردن دەموچاو بە پاكی بشۆرێت بۆ ئەوەی پێستیان پاك بێتەوە.
پێویستە كرێمی تایبەتی دوای چاككردنی ریش بەكار بهێنن بۆ ئەوەی پێستیان تووشی هەوكردن نەبێت، هەروەها گرنگە ئەو مەكینەی كە ریشی پێ چاك دەكرێت بە باشی پاك بكرێتەوە یان ئەگەر گوێزان بەكارهێنن پێویستە تەنها ریشی پێ چاك بكەن بۆ هیچ شوێنێیكی تر بەكاری نەهێنن و وە لەدوای 5 یان 7 رۆژ بیگۆڕن.
Back to top button