بەرشەلۆنەو لێڤەرپوڵ روبەڕوی یەك دەبنەوە

لەمیانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی نیوەی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەو لە یاریی چوندا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كامپ نۆ میواندای یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی دەكات.

یانەی بەرشەلۆنە پێشترو لە قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوتنی بەسەر یانەی مانچستەریونایتد تۆماركردو یانەی لێڤەرپوڵیش پۆرتۆی لە پاڵەوانێتیەكە دوورخستەوە.

بۆ ئەم یارییە هەردوو یانە بەتەواوی پێكهاتەكانیانەوە بۆ روبەروی یەكتر ئامادەن و هیچ پێكانێك لە ریزەكانی یانەكەیاندا نیە.

یانەی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنس لیگ 31 یاریی لە نێو كامپ نۆ شكستی نەهێناوەو لە بەرامبەریشدا لێڤەرپوڵ 21 یارییە شكستی لە نێو ئانفێڵد تۆمار نەكردوە لە چامپیۆنس لیگدا.

Back to top button