ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/jkofg.jpg)
خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 22/11/2016 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له ته‌لاری ئه‌نجومه‌ن له هه‌ولێر گرێبدات و چه‌ند وه‌زیرێكیش راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان پێكه‌ش ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی حكومه‌ت پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرسی وردبینیكردن له پرۆسه‌ى نه‌وت و گاز كه كۆمپانیای “دیلۆت”ـى جیهانى، جێبه‌جێ ده‌كات و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێـت.
به‌پێ زانیاریه‌كانی خواكوڕك، هه‌ریه‌كه له رابه‌ر سدیق وه‌زیری دارایی و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تى پێشمه‌رگه، نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن