حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە
لهپهیامێكدا حكومهتى ههرێمی كوردستان بهبۆنهى یهكی ئایار ڕۆژى جیهانى كرێكاران پهیامێكى پیرۆزبایی ڕاگهیاند
حكومهتى ههرێمی كوردستان ڕایدهگهێنێت ، بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. یەکی ئایار ڕۆژێکی گرنگ و پرشنگدارە بۆ بەبیرهێنانەوە و درێژەپێدان بە خەباتی کرێکاران لهپێناو داکۆکیکردن لە ماف و خواستە ڕەواکانیان. کرێکاران توێژێکی زیندووی بەرهەمهێنی کۆمەڵگان، کرێکارانی کوردستانیش ڕۆڵی کاریگەریان لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پەرەپێدانی کوردستاندا هەیە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كهبە بایەخەوە لە ڕۆڵ و گرنگیی ئەم توێژەی کۆمەڵگاکەمان دەڕوانێت و پەرۆشی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانیانە، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان، هانی کەرتی تایبەتیش دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، ڕەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بهرامبهر بە پێداویستییەکانی کرێکاران و ڕەخساندنی کەش و ژینگەی کار لە ئاستێکی چاوەڕوانکراو و سەردەمیانەدا.
راشیدهگهیهنن ، وێڕای دەستخۆشیکردن لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانییان لە ماف و داخوازیەکانی ئەم توێژە گرنگەی کوردستان، هانیان دەدەین بۆ کار و خزمەتی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی کرێکاراندا، حکوومەتی هەرێمیش وەک هەمیشە بۆ ئهم مهبهسته پشتیوانی هەوڵەکانیان دەبێت.