ئەمریکا هۆشداری بەڕووسیا دەدات
بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئەمریکا پۆل وێلان ئەفسەری پێشوو لە ھێزەکانی جوڵەی دەریاوانی ئەمریکا لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو لە ڕوسیا دەستگیر کرا.
جۆن پۆلان کە بە مەبەستی ئامادەبوون لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ھاوڕێیەکی چۆتە مۆسکۆ بەڵام لە ئێستادا لە زیندانەو ئەوەش بۆتە ھۆکاری ناکۆکی نێوان مۆسکۆو واشنتۆن.
وتەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بوە ھۆی ھەڵکشانی ناکۆکیەکان کاتێک دەربارەی دۆسیەی دەستگیر کردنی پۆلان وتی:داوا دەکەم مۆسکۆ دەست لەو یاریە ھەڵبگرێت و پۆلان ئازاد بکات و ھەوڵی ئەوە نەدات بەزۆر ناچاری بکەن شتێک بڵێ کە ئەنجامی نەداوە.