داعش گەنجێكی كوردی خەڵكی مەخمووری شەھیدكرد

بەپێی ئەو وێنەیەی کە بڵاو کراوەتەوە، بەشدار سەفەر، ئەو گەنجەی خەڵکی مەخموور کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە سنووری چیای قەرەچووخ و لەکاتی گەڕان بەدوای دۆمبەڵاندا لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندرا،

 

بەشدار سەمەد برای ٧ خوشکە. میدیاکانی یەکێتیش بڵاویان کردەوە کە بەشدار سەفەر کارمەندی ئاسایشی یەکێتی و قوتابیی زانکۆیە.

رۆژی هەینی، بەشدار سەفەر و سێ هاوڕێی، کەوتبوونە ناو بازگەیەکی داعش لە نزیک قەرەچوخ، سێ هاوڕێیەکەی بەشدار گوتبوویان کرێکارن و بەشداریش گوتبووی شوانم، دوای پشکنینیان، ناسنامەیەکیان لە گیرفانی بەشدار دۆزیوەتەوە، دواتر ئەویان رفاندووە و ئەوانی دیکەیان ئازاد کردووە.

Back to top button