گەورەترین باندی قاچاخی نەوت دەستگیر کران

 

ئـەوڕۆ چوارشەمە بەڕێوەبرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند شکستیان بـە گەورەترین ئۆپەراسێۆنی بەقاچاغ بردنی نەوت لە کەرکوك پێ هێنا ؛

هەواڵگری لە بیاننامەیەك دا گوتی مەفرەزەکانی لە بارەگای فیرقەی 14 بە هاوکاری هەواڵگری فەوجی 1 ی لیوای پیادەی ‌51 توانیان شکست بە گەورەترین باندی بە قاچاغ بردنی نەوت لە کەرکوك بهێنـن و دەیان هەزار لیتر لە ڕێگای چوار بارهەڵگری نەوت دەست بەسەر بکەن ؛

ڕاشیانگەیاند قاچاغچیەکان بە بارهەڵگرەوە لە ناوچەی زاب ی کە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە شاری کەرکوكە دەستگیرکران و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران بـۆ لێپێچینەوە یاسایـی ؛

Back to top button