داعشە هەڵگەڕاوەکان ئێزیدیە ڕفێندراوەکان بەرەو سوریا دەبن
ڕاپۆرتێکی هەواڵ ئاشکرای کرد ئەو داعشانەی هەڵگەڕاینەوە لە ڕێکخراوەکەیان لە عێراق و هەڵاتوون بەرەو سوریا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژنە ئێزیدیە ڕفێندراوەکانیان بردوون بە مەبەستی فرۆشتنیان لە سوریا ؛
ئاژانسی سپۆتنیك لە زاری عەلی خانسوری گوتی داعشە هەڵگەڕاوەکان زۆربەیان عیراقین و سەدان تورکمانیان لەگەڵە و هەندێکیان خەڵکی فەلوجەن و چگە لە خانەوادەکانیان کچان و ژنان و منداڵانی ئێزیدی ڕفێندراوەکانیشیان بردوون بەرەو حەلەب و ئیدلب ؛
داعشە هەڵگەڕاوەکان بە نیازن پەیوەندی بکەن بە جەبهەی نوسرە و ئەحراری شام و ئەحراری شەرقیە و سوپای ئازاد و ڕفێندراوەکانیشیان برد بە مەبەستی فڕۆشتنیان ؛