شاسوار و باندەكەی لەلایەن ھێزكی ئەمنی یەكێتی دەورەدراون
كەناڵی فەرمی نەوەی نوێ، بڵاویكردەوە كە ھێزێكی ئەمنی یەكێتی ھێرشی كردووتە سەر ئۆفیسی شاسوار عەبدولواحید و باندەكەی.
لەم باریەوە میدیاكانی نزیك لە یەكیتی بڵاویانكردەوە كە ھێزە ئەمنیەكان سكرتێری دووەمی شاسواریان دەستگیر كردووە كە خزمێكی نزیكی خێزانەكەی شاسوارە.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك، یەكێتی بەم سیاناریۆیانە دەیەوێ ھەڕەشەكانی شاسوار بۆ سەر پەرلەمانتارەكانی، بخاتە ئەستۆی چەند كەسێكی دیكەی ناو جولانەوەكەو شاسواریش وەك بێ تاوان وێنا بكرێت.