لە رۆژی كرێكاراندا، كرێكارێك لە كۆیە گیانی لەدەست دا

گەنجێک لە کۆیە لە رۆژی كرێكاراندا لەکاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا

پێرس سەفین عوسمان، تەمەنی 28 ساڵانە و خاوەنی مۆلیدەی ئەهلییە لەناو بازاڕی کۆیە، بە وتەی کەس و کارەکەی كه‌ قسه‌یان كردووه‌، باوکی پێرس ئەندازیارە و ئەمڕۆ لەکاتی هاوکاریکردنی، کە کاریان لە رووپێوکردنی زەویەکی نیشتەجێبووندا کردووە ، دیوارێکی کۆن بەسەریدا ڕووخاوه‌ و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی پۆلیس ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەوگێڕاوە ڕووی داوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە، باوکیشی بریندار بووە.

Back to top button