نێچیرڤان بارزانی: ئامانجی حكوومه‌ت بونیادنانی سیستمێكی ته‌ندروستیی مۆدێرن و خزمه‌تگوزاره
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1/5/2019، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی ته‌ندروستی و پیشانگای پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان، كه به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24 له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دۆخی سه‌ختیی رابردوو، كه له ساڵی 2014 وه ده‌ستی پێ كرد، له هاتنی ئاواره و شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان هه‌بوو، به ته‌ندروستیشه‌وه، “هیوادارام ئه‌م كۆنگرێس و پێشانگایه بكرێته دیدارێكی ساڵانه بۆ سوودگه‌یاندن به كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه”.
نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی له دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی باشی ته‌ندروستی كرده‌وه، كه ستراتیژی حكوومه‌ت بووه. روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ی پێشتر له‌م بواره‌دا له هه‌موو عێراق كراون، روون نه‌بووه به چ شێوه‌یه‌ك بوونه، بۆیه ئاسان نییه ئه‌و شتانه بگۆڕدرێن، به‌ڵكوو ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌یه و توانای زۆری ده‌وێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، روونیشی كرده‌وه، حكوومه‌ت به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وام بووه له پێشخستنی كه‌رته‌كه، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌خۆڕایی بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك. بۆ نموونه‌و كووتانی منداڵان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه چووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كان بێت، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌رده‌وام هه‌بووه، چ له كه‌رتی گشتی، یان حكوومه‌ت و له‌و باره‌یه‌وه ئامارێكی خسته‌ڕوو، كه ژماره‌ی نه‌خۆشخانه، هۆڵه‌كانی نه‌شته‌گه‌ریی، ده‌رمانخانه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له 26 نه‌خۆشخانه‌ی حكوومه‌ت، ژماره‌كه بووه‌ته 76 نه‌خۆشخانه، هۆڵه‌كانی 45 بۆ 345 زیادیان كردووه، ژماره‌ی پزیشكان له 826 وه بۆ 6814، ده‌رمانخانه له 48 وه بۆ 1246 ده‌رمانخانه زیادیان كردووه، له ساڵی رابردووش، له هه‌رێمی كوردستاندا 1760 نه‌شته‌گه‌ریی دڵ ئه‌نجام دراون.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، چاویان له ئاستێكی به‌رزتر و كه‌رتێكی پێشكه‌وتووتره، بۆیه حكوومه‌ت پلانێكی تۆكمه‌تر و درێژخایه‌نتری هه‌یه، سیسته‌مه‌كه پێویستی به پێشخستنی زیاتر هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ، كه ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بكات بۆ هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئامانجی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بونیادنانی سیستمێكی ته‌ندروستیی مۆدێرن و كاریگه‌ر و خزمه‌تگوزار بووه، به‌ڵام بڕینی بوودجه له ساڵی 2014 و شه‌ڕی داعش و هه‌لومه‌رجی خراپی ئابووری، كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤیان له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كهرتهش هه‌بوو”.
هه‌روه‌ها دووپاتی له پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به بودجه‌یه‌كی زیاتر هه‌یه و خه‌تی كرده‌وه، كه ته‌ندروستیی ئێستا، چاره‌سه‌رییه، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر خۆپاراستن بن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی بۆ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته كوالیتی و ته‌ندروستیی خۆراك رێك بخرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به خزمه‌تگوزاریی به هاناوه‌چوونی فریاگوزاریی خێرا كرد، كه پێویسته پێش بخرێت و خێراتر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: “هۆشیاریی ته‌ندروستیش ده‌بێت به‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له كولتوور و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه و راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت رۆڵێكی باشتر و كاراتریان له به‌رزكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و هۆشیاریی ته‌ندروستی هه‌بێت و پێویسته له قۆناغی باخچه‌ی ساوایان، ره‌گی ئه‌و هۆشیارییه له هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بچێنرێت و قۆناغی له دوای قۆناغ په‌روه‌رده‌ی باشتر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگی به وه‌رزش بدرێت و راهێنانه‌كان ببنه رۆتینی رۆژانه‌ی تاكه‌كان.
پێویستیشه هه‌موو كه‌سێك خۆی به به‌رپرسیار بزانێت له ئاستی ته‌ندروستیی خۆی.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت رۆڵێكی باش بگێڕێت له‌و بواره‌دا، ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی وڵاتان به‌ڵگه و ئه‌زموونی روونه بۆ ئه‌وه، ده‌بێت په‌ره‌ی زیاتر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بدرێت و ئه‌زموون له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت. به‌شداریكردن له كۆنگره و كۆنفڕانسه ته‌ندروستییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی وڵاتان بۆ ئێره.
هه‌روه‌ها سوپاسی كارمه‌ندان و پزیشكانیشی كرد، كه له رۆژانی قه‌یران نه‌یانهێشت نه‌خۆشه‌كان و برینداران بێ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندووستی بمێننه‌وه، به‌رگه‌یان گرت و ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانیان دانه‌خست و له كار و خزمه‌تی خۆیان به‌رده‌وام بوون.