ئەندامێكی شاندنی دانوستانكاری پارتی: ئارێز عەبدوڵڵا تۆزقاڵێک حەیای هەبا درۆ و قسەی ناڕاستی دەرخواردی خەڵک نەدەدا
دوای ئەوەی ئارێز عەبدوڵڵا ئوباڵی دواكەوتنی پێكھێنانی حكومەتی خستە ئەستۆی پارتی، ئەندامێكی شاندی دانووستانكاری پارتی بە توندی وەڵامی دەداتەوە و دەلێت: ئارێز عەبدوڵڵا ئەگەر تۆزقاڵێک حەیای هەبا درۆ و قسەی ناڕاستی دەرخواردی خەڵک نەدەدا.
عەلی عەونی، ئەندامی شاندی دانوستانی پارتی بۆ پێكھێنانی حكومەت، لە واڵی فەیسبووكی خۆی دەشنووسێت:کە شەرم و حیا نەما، کە هیچ شتێک نەما لە دەستی بدات درۆکردن ئاسایی دەبێت.
عەلی عەونی پەندێكی عەرەبی وەك نومونە دەھێنتەوەو دەلێت:إن لم تستحي فإصنع ما شئت