بابەکر زێباری: شکست بە سیمای ئەبووبەکر بەغدادییەوە دیار بوو

سوپاسالاری پێشووی عیراق ڕایگەیاند، گرتە ڤێدیۆکەی بەغدادی زۆر مانای لە پشتەوە بوو، یەکێک لەوانە گۆڕینی تەکتیکی شەڕ بوو بۆ شێوەیەکی نهێنی.

بابەکر زێباری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ڕاگەیاندووە: گرتە ڤیدیۆکەی بەغدادی ڕاگەیاندنی شەڕێکی تر بوو، بەڵام نەک بە شێوازی داعش کە بە ئاشکرا هێرش بکەن و دەوڵەت ڕابگەیەنن، بەڵکو بە شیوازی خۆکۆژییانە.

بابەکر زێباری زیاتر گوتیشی: شپرزەیییەکی زۆر بە سیمای بەغدادییەوە دیار بوو، کە بە مانای کۆتاییی داعش بوو بە شێوەیەکی ئاشکرا، بەڵام ئاماژەی دەرکەوتنی ڕێکخراوێکی تر بوو بە شێوەیەکی نهێنی و دانانی گرتە ڤیدیۆکەیشی بە واتای ئەوە بوو کە سەرەڕای ئەو شکستە، هێشتا ماون، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە شکستیان هێناوە.

زێباری دەشڵێ: کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی داعش لە سریلانکا و چەند وڵاتێکی تر، بە مانای گۆڕینی پلانی شەڕ بوو بە شێوەیەکی نهێنی.

Back to top button