لەبارەی لێدوانی سەرۆك عەشیرەتێك وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتی ئاراستەی كوێت كرد

 

دوای ئەوەی سەرۆكی عەشیرەتێكی كوێتی لە پەیامێكیدا وێنەی ژنەكانی بەسرەی بە ناشرین پیشاندا بوو, ئەمرۆ بە سەدان كەس لە خەلكی بەسرە لە بەردەم كونسولخانەی كوێت لەو شارە كۆبوونەوە هەڵوێستی ناڕەزایەتیان گەیاندە ئەو وڵاتە داوایانكرد كە حكومەتی كوێت داوای لێبوردن بكات, هەر لەسەر ئەو بابەتە وەزارەتی دەردەوەی عێراق بە یاننامەیەكی ناڕەزایەتی ئاراستەی حكومەتی كوێت كرد.
لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ و هێڕش كردنە سەر كونسولخانەی كوێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاو كردەوەو رایگەیاندووە:” گرنگیەوە لەو لێدوانە دەكۆڵنەوە كە میدیاكانی كوێت لە زاری سەرۆك عەشیرەتێكی وڵاتەكەیان گواستووەتەوە و تیایدا سووكایەتی بە ئافرەتی عێراق كراوە.

هەروەها ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتوشیەتی كە لەبارەی ئەو لێدوانەوە وتوێژی دیبلۆماسیان لەگەڵ لایەنی كوێتی دەستپێكردووە. گوتیشی پێویستە لە ڕك و كینە دوور بكەوینەوە و گەلانی هەردوو وڵات لەیەكتری نزیك بكەینەوە.
جێی خۆپێشاندەرانی بەسرە داواكار بوون حكوومەتی كوێت بە فەرمی داوای لێبووردن لە هاووڵاتیانی بەسرە بكات لە بەرانبەر لێدوانێكی خراپی فەلاح بن جامع سەرۆكی عەشیرەتی عەوازمی كوێتی لەبارەی ژنانی بەسرە.

Back to top button