پارتی دوا كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەكات

 

دوای تێپەڕینی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تا ئێیستا بە هۆی كێشەكانی یەكێتی گرفت لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت دورست بووە, بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەت, هەفتەی داهاتوو پارتی دوا كۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ئەنجامدەدات.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات كێشەكان كۆتایی هاتووە و تەنها ئیمزاكردنی رێكەوتنەكه ماوەتەوە، هەورەها دووپاتیكردەوە، هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەكان بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەرێتەوە.

بڕیار بوو پێشتر پەرلەمان یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەموار بكاتەوە, بەڵام پێشنیازێكی یەكێتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی دواخست تا گۆڕان بە زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رازی بوو.

لەمبارەشەوە حاكم قادر, ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت: ئامادەین بۆ رێككەوتن و هیچ كێشەیەك لای ئێمە نەماوە.

نزیكەی 215 رۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان تێدەپەرێت, تا ئێستا حكوومەت پێكنەهێنراوە، بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئیمزایێكی پارتی و یەكێتی ماوە و دواتر پەرلەمان پێشنیازی یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەموار دەكاتەوە, كه قۆناخێكی گرنگ و سەرەكی پێكهێنانی حكوومەتە.

Back to top button