سامانه‌ سروشتیه‌كان بۆ جاری سێیه‌م‌ وه‌ڵامی كه‌ناڵێك ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20/11/2016 وه‌زاره‌تی ساامنه‌ سروشتیه‌كان له‌سه‌ر راپۆرتێكی كه‌ناڵی NRT روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ناڵه‌كه‌ سیناریۆیه‌كی تری ساخته‌ی درووست كردووه‌ بۆ تاریككردنی به‌رچاوی خه‌ڵك.

له‌راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، “ئێوارەی رۆژی هەینی ( 18/11/2016 ) کەناڵی (NRT) دیسانەکە بەردەوام بوو بە بڵاوەکردنەوەی ژمارەی ساختە و چەواشەکار هەر وەک وەزارەتمان لە رێکەوتی (17/11/2016) زۆر بە روون و ئاشکرایانە سکاڵا یاسایی یەکەی بڵاوکردۆتەوە و بەڵام جگە لە بێدەنگی کەناڵی ناوبراو هیچ وەڵامێکی تری نەبوو تەنها دووبارە کردنەوەی سیناریۆیەکی تری ساختە بۆ ئەوەی بەرچاوی خەڵک تاریک بکات”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “ئێوارەی رۆژی هەینی ( 18/11/2016 ) کەناڵی (NRT) دیسانەکە بەردەوام بوو بە بڵاوەکردنەوەی ژمارەی ساختە و چەواشەکار هەر وەک وەزارەتمان لە رێکەوتی (17/11/2016) زۆر بە روون و ئاشکرایانە سکاڵا یاسایی یەکەی بڵاوکردۆتەوە و بەڵام جگە لە بێدەنگی کەناڵی ناوبراو هیچ وەڵامێکی تری نەبوو تەنها دووبارە کردنەوەی سیناریۆیەکی تری ساختە بۆ ئەوەی بەرچاوی خەڵک تاریک بکات”.

له‌باره‌ی دروستی حساباتی خودی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، “ژمارەکانی خۆیان بەو ( کۆ و کەم و جارانەی ) کردوویانە ناکاتە ( 36.000.000) ملیۆن بەرمیل بەڵکو (34.000.000) ملیۆن – بەڵام وا دیارە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بیەوێت (36.000.000) ملیۆن ساختە بکات لای گرنگ نەبێت کە هەندێ ئەلف و بێ ی حیسابی هەن دەبێت لەبەر چاوی بگرێت وەک ئەوە وابێت کە خەڵکی کوردستان ناتوانن ئەم راستیە بزانن . وا دیارە حاسیبەی ژمارە ساختەکانیان لە مامۆستایەکەیان وەرگرتبێت”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “هەر لە هەمان پەخشی تەلەفزیۆنی و ئەوەی کە بڵاو بۆتەوە دەردەکەوێت کە ئەم بەڵگەیەی باسی دەکەن کە ئێمە نازانین سەرچاوەکەی چی یە و چۆنە – زۆر ڕوون نیشانی دەدات کە داتاکانیان هی ساڵی ( 2015) یە و لە مانگی ( 4 ) بۆ مانگی (12) یە . هەروەها باسی لە بەکارهێنانی خۆماڵی دەکات , کەچی (NRT) بە بەرهەم هێنان هەژماری کردووە …؟؟؟”.

له‌باره‌ی پیشه‌یی كه‌ناڵه‌كه‌وه‌، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سورشتیه‌كان پێیوایه‌، “کەناڵێ ناوبراو دوور لە هەموو ئەخلاقێکی پیشەیی سوورە لەسەر داتایەک کە گوایە (نهێنی )یە , هەروەک بۆتان دەردەکەوێـت لە بەڵگەی سەرەوە نیشانە بە ساڵی (2015) دەدات – سەرەڕای بەڵگەیەکی ساختەو سەقەت بەڵام حیسابێک بۆ ساخەتەکەی خۆیان نەکردووە کە لە مانشێتی راپۆرتەکەیان باس لە ( شەش مانگی رابردوو ) دەکات واتە مانگی یەک – تاکو –مانگی شەشی (2016) بەڵام لە بەڵگە ساختەکاەکەیان ئاشکرایە کە هی ساڵێ (2015)”.

پێشترر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌هۆی چه‌ند راپۆرتێكی كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ سكاڵای یاسایی به‌ بڕی یه‌ك ملیا و 500 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر كه‌ناڵی NRT‌ تۆمار كردووه‌.

Back to top button