کاتێک کە خەیار دەخۆن ئاگەداری ئەم ھەڵەیە بن

ڕووەکی خەیار زۆر ناوازەیە بۆ تەندروستی گشتی، بەھۆی ئەوەی پڕە لە دژە ئۆکسانەکان، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ٩٥% ئاو.

زۆربەی کەس ئارەزوو دەکات ڕووەکی خەیار بە بە پاکراوی بخوات، بەمەیش کۆمەڵێک ڤیتامین لەدەستی خۆیان دەدەن، بە تایبەتی ڤیتامین K، بۆیە واباشترە دووربکەونەوە لەم خووە.

ناوەندی “FDA” بۆ خۆراک و دەرمان لە وڵاتی ئەمریکا بڕیاریدا کۆمەڵێک نەخۆشی چارەسەر بکات بە ڕووەکەکان، بۆ ئەمەیش ڕووەکی خەیاری وەکو نموونەیەک وەرگرت، لە ئەنجامدا لەسەر ١٠٥٠ خەیار دەرکەوت تەنھا ١% بەکتریای “سالمۆنێلا” لەسەر ڕووەکەکە ھەیە، بۆیە ھیچ زیانێکە وەھا پەیدا ناکات ئەگەر بە پەلکەوە بخورێت.

خۆتان لە خواردنی خەیار بێ بەش مەکەن، بەڵام پێویستە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەناو بیھێڵنەوە بەر لە خواردنی، تاکو بەکتریای سەری لەناو بچێت، بۆ زیاتر دڵنیا بوونەوە لە پاکی خەیارەکە پێویستە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەناو ئاو و بڕێک لە سرکەی سپی دابنێن.

Back to top button