دوای خوێندنەوەی ئەم ھەواڵە منداڵەکانتان ھان دەدەن بۆ یاریکردنی تۆپی پێ
سوودەکانی یاری تۆپی پێ بۆ منداڵان:
*وەرزشی تۆپی پێ ھانی منداڵان دەدات توانای بەرگەگرتنیان ھەبێت، لە ئەنجامی ئەو ڕاکردنەی کە لە یارییەکە ئەنجامی دەدەن، کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دوورییەکی درێژ ڕادەکەن، کە ماوەکەی کەمتر نییە لە ٩٠ خولەک.
*پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکانی، ئەم یارییە پاڵەپەستۆی خوێن ڕێک دەخات، بەھۆی ڕاکردن بۆ ماوەیەکی درێژ، کە یارمەتی ڕێکخستنەوەی لێدانەکانی دڵ دەدات و چەوری کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە، بەم شێوەیە دڵ و موولولەکانی خوێن لە نەخۆشی دەپارێزێت.
*کەم کردنەوەی کێشی لەش: ڕاھێنانەکانی ئەم یارییە چەوری کۆکراوەی لەش دەسوتێنێت، بە تایبەتی لە ناوچەی سک و کەمەر، ئەمەیش لە ئەنجامی سووتانی کالۆری لەش دەبێت.
*پووکانەوەی ئێسک: ئەو جووڵەیەی کە یاریزان بۆ یارییەکە ئەنجامی دەدات، یارمەتی بەھێزبوونی ماسوولکەکان دەدات، لە ئەنجامی بازدان و جووڵەی جومگەکان، پارێزگاری لە ئێسکە پەیکەر دەکات.