باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک ئەگەری بارانبارینێکی کەم ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 3/5/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەودا بارانبارین دەست پێ دەکات.

  • Click to enlarge image 0.png
  • Click to enlarge image 0_1.png
Back to top button