تورکیا و ئابووریەکەی بەرەو هەلدێر دەچێ

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێك دا ئاشکرای کرد لە ساڵی ڕابردوو بازاڕەکانی چەکە بانکیەکان لە پاشەکشێ دابووە و ئەوەش وای کرد تورکیا لە پلەی دووەم بێت پاش فەنزەوێلا لە سەر ئاستی جیهان لە ڕووی داڕمانی ئابووری و داکشانی سامان.

لە خوێندنەوەیەکی سەنتەری کۆچی سامانی نێودەوڵەتی هاتووە ساڵی ڕابردوو ئابووری تورکیا نزمترین ئاستی تۆمار کرد گەیشتە سەدا 23% و لە نێوان 90 وڵات لە پلەی دووەم بوو.

دۆلاری ئەمریکی بەرزترین ئاستی لە مانگی۸ ساڵی ڕابردوو تۆمار کرد بە ڕێژەی 7.2169 لیرە و لە لایەکی ترەوە ئەوڕۆ پێنچ شەمە وەبەرهێنەران چاوەڕێی ڕۆنکردنەوەی بانکی ناوەندی تورکیا دەکەن لەبارەی 20 ملیار دۆلاری یەدەگی بیانی کە دیار نەماوە لە تۆماری فەرمی.

Back to top button