فراکسیۆنى پارتى پڕۆژە یاسایەک بۆ باشترکردنی مووچەی پێشمەرگە ئامادە دەکات

فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان پڕۆژە یاسایەک بۆ باشترکردنی مووچە و ئەرک و ئیمتیاز و شایستە داراییەکانى پێشمەرگە ئامادەکات.

حیکمەت محۆ ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە لێژنەى ناوخۆ و پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: ئێمە لە فراکسیۆنى پارتى پڕۆژە یاسایەکمان ئامادەکردووە و لەگەڵ ئەندامان و سەرۆکى لێژنە، کە ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت:-هاوتاکردنى مووچەى پێشمەرگە لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس، خەرجکردنى دەرماڵەکانى منداڵ و خێزان و بڕوانامە و خۆراک و هاتووچۆ، پلە بەرزکردنەوە، ڕێکخستنى کاتى ئەرک ، یەکگرتنەوەى یەکەکانى(۷۰ و ۸۰) ، خزمەت و خانەنشین.

سەبارەت بە خانەوادەى شەهیدانیش ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند: دابەشکردنى زەوى بەسەر خانەوادەى شەهیدانى شەڕى تیرۆریستى داعش و بەخشینى پێشمەرگە لە دەرماڵەکانى هاوسەرگیرى و خانووبەرە، دواى پێکهێنانى کابینەى تازە دەیخەینە بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان.

Back to top button