عێراق منداڵانی داعش ڕادەستی وڵاتی تاجاکستان دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەمە عێراق 84 منداڵ کە خانەوادەکانیان دادگایی کراون بە توومەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعش و گروپە توندرەوەکان ڕادەستی وڵاتی تاجاکیستان کران.

وەزارەتی دەرەوەی تاجاکیستان لە سایتی خۆی ئاماژەی دا کە 84 منداڵی تاجیکی ناچارکران پەیوەندی بە گروپە توندڕەوەکان بکەن پاش ئـەوەی خانەوادەکانیان چوونە ڕیزی ئەو گروپانە.

سیراجە لدین مەهرەلدین وەزیری دەرەوەی تاجاکیستان گوتی 43 ‌ئافرەتی تاجیکی زیندانی کراون لە عێراق بەتومەتی تیرۆر و گەڕاندنەوەی ئەو ئافرەتانە زۆر ئەستەمە و منداڵەکانیان بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغداوە بەرەو دۆشەنبەی پایتەختی تاجاکیستان بەڕێکران.

Back to top button