وەزارەتی ناوخۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتووی قەدەخەکرد
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدروا،چاککرا و ژێرئاوکەوتووی قەدەخەکرد.
بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 2-5-2019) بڵاوکراوەتەوە و واژووی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە هاتووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە:
یەکەم: قەدەخەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو) کە هاوردەدەکرێن بۆ ناوەی هەرێم لە رێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دووەم: ئەم فەرمانە لە رۆژی 1-7-2019 کاری پێدەکرێت.