شێخ جەعەفەر: لە سنوری خانەقین بە قاچاغبردنی نەوت لە لایەن حەشدی شەعبی بەردەوامە

 

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێـی لە ساڵی 2017 بە شێكی زۆری خاكی هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, لەو كاتەوە تا ئێستا لە ژێر حوكمی سەربازی تاڵان وفەرهودی نەوت لە كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی دیكە بە قاچاغ دەبرێت, بەرپرسسَكی پارتیشلە خانەقین ئاشكرای دەكات كە، حەشدی شەعبی لەدوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر بە شێوەیەكی بەرچاو نەوتی نەفتخانە دەدزن و بە قاچاغ ھەناردەی ئێرانی دەكەن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: “نەوتی ناوچەی نەفتخانە سنووری خانەقین ھەمووی دەدزرێت و بە قاچاغ ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت. جگە لەوەش، لە مەرزەكانیش پارەیەكی زۆر دەدزرێت لە لایەن ئەو ھێزانەی حەشدی شەعبییەوە كە لەوێن، پێشتریش ھەبوو، بەڵام لەدوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە دزینی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.”

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی: “حكوومەتی عێراق بەنیازە ھێزی فریاكەوتن بگوازێتەوە و ھێزێكی دیكەی بێنە شوێنیان بۆ كۆنترۆڵكردنی دزینی نەوتی نەفتخانە و مەرزەكان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، بەڵام ئەستەمە بتوانن كۆنترۆڵی بكەن، چونكە دەسەڵات لە دەستی حەشدی شەعبیدایە.”

شێخ مستەفا باسی لەوەش كرد: “جگە لەوەش، داگیركردن و تەعداكردن لە خەڵكی خانەقین لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەردەوامە، بۆیە دۆخی سنووری خانەقین بە ھیچ شێوەیەك باش نییە.”

Back to top button