قادر قاچاغ پەكەكە لە شنگاڵ رێگرە لە ئاوەدانكردنەوەی شارەكەو كێشە بۆ ئیدارەی ناوچەكە دروستدەكات و دۆخەكەی ئالۆزكردووە

 

دوای ئەوەی پەكەكە لە ئەنجامی ئالۆزیەكانی چەند ساڵەی رابردوو كەلكی وەرگرت لە دۆخەكەو چەند بنكەو بارەگایەكی لە شنگاڵ كردەوە, لە وكاتەوە تا ئێستا بوونەتە گرفتی بەردەم گەڕانەوەی خەلكی ناوچەكەو گەیاندنی هاوكاری بۆ خەلكی لێقەوماوی شنگاڵ, بەر پرسێكی پارتیش دەڵێت:” پەكەكە لە شنگال ڕێگرە لە ئیدارە و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و دۆخی شنگالی تەواو ئاڵۆز كردووە.

قادر قاچاغ, بەرپرسی لقی پارتی لە شنگاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: “پەكەكە ڕێگری لە ئیدارەی شنگال دەكات, لە ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی نەمرەوە تا ڕێكخراوەكانی دیكە لەژێر هەڕەشەی پەكەكەدا ناتوانن خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، چونكە پەكەكە دەستیان لەگەڵ گرووپێكی حەشد تێكەڵ كردووە، جاران لە سنوونێ گرفتیان دروست دەكرد، ئیستا تەواو هاتوونەتەوە پێشەوە و له ‌زۆر شوێنی دیكە به ‌هاوكاریی حەشد خەریكی تێكدانی دۆخی شارەكەن”.

ئەوەیشی خسته ڕوو: “حكوومەتی عێراق بەرپرسیاری یەكەمی ئەو دۆخەیە كە لە شنگال ڕوو دەدات، چونكە خۆیان هاوكاریی پەكەكە وەك حەشد دەدەن، بەو هۆیەوە دۆخی شنگال تەواو ئاڵۆز بووە، پەكەكە بە هەموو شێوەیەك ڕێگرە لە ئاوەدانكردنەوەی شنگال.”

Back to top button