یه‌كگرتووی ئیسلامی: به‌ ئیجابیه‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی ده‌ڕوانین

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21/11/2016 ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامه‌كه‌ی به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی له‌ 20/11/2016 سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌نگاوێكی ئیجابی و به‌ ئاراسته‌ی دروستی ده‌زانین و هیوادارین ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی پێویست بۆ كێشه‌ و ئاڵۆزیه‌كانی هه‌رێم و هه‌نگاوی كرداره‌كی به‌دوا دابێت”.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “داواكارین له‌ هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌تی پێنج لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌ هه‌رچی زووتره‌ گفتوگۆكانی نێوانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ میكانیزم و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌رێككردنی قۆناغه‌كه‌ و رزگاكردنی هاوڵاتیانی كوردستان له‌م نه‌هامه‌تی و خراپی باری گوزه‌رانه‌ی كه‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنین”.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.

هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد، کەسێک دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەڵبژاردنی ئایندە، ده‌شڵێت ”منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم“.

Back to top button