حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمانگەكانی كەمدەكاتەوە
لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز هەر سالێك دەوامی فەرمی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە, بۆ ئەمسالێش ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری دا بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەوامی فەرمانگەكان كەم بكرێتەوە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە گشتاندنێكی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان و پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە كە لە ماوەی مانگی رەمەزاندا ماوەی یەك سەعات دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان كەمبكرێتەوە.
ئەمیندارێتی گشتی دەڵێت: “كەمكردنەوەی كاتی دەوام بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان جێدەهێڵین كە لەسەرەتای دەوامی رەسمیدا بێت یاخود لە كۆتایی دەوامدا بێت”.