ئەندامێكی دەستەی دامەزراندنی نەوەی نوێ دەستی لە كار كێشایەوە
دوای ئەوەی نەوەی نوێ دووچار بە كێشەی ناوخۆی خۆی بووەوە بە هۆی تاكسالاری سەرۆكی جولانەوەكە و هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو(رووتی) چەند پەرلەمانتار و ئەندامێكی سەركردایەتی حزبەكە, ئەمڕۆ ەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو جوڵانەوەیە لەنامەیەكی ماڵئاواییدا داوای لێوردن دەكات و دەشڵێت كە وازهێنانی لە جوڵانەوەكە بۆ ئەوە نییە دژایەتی لایەكی دیكە بكات.
ئارام سەعید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ نامەیەكی ماڵئاوایی ئاراستەی هاوڕێكانی لە جوڵانەوەكە كردوە و رایگەیاندوە كە بەهۆی سەرنجەكانی لەسەر ئەو ئاراستەیەی ئێستا نەوەی نوێ گرتوێتیە بەر ناتوانێت بەشێك بێت لەو جوڵانەوەیە، دەشڵێت:” بەم نامەی ماڵئاواییە وەك هاوڕێیەكی خۆتان، سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئەرك و ماندوبوون و شێلگیریتان لە پێشخستنی نەوەی نوێدا دەرببڕم . ”
ئارام سەعید سوپاسی خۆشی ئاراستەی هەموو لایەك كردوە و داواشیكردوە “لەمەودوا بۆكاری نەوەی نوێ پەیوەندی بەو ئازیزانەی ترەوە بكەن كە بەردەوامن. ”
لەبەشێكی یدیكەی نامەكەیدا ئەندامەكەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ گوتویەتی: گەر جاروبار و لە بۆنەی جیاوازیشدا بەد لێكحاڵیبوون و جۆرێك لە بارگرژیی دروست بووبێت، ئەوا بەشێكی زۆری لەپێناو پێشخستن و ڕێكوپێكتركردنی كارەكاندا بووە.
دەشڵێت: “وەك هاوكارێكی خۆتان بە هەمان هەستی دڵسۆزییەوە داوای لێبوردن لە هەریەكێكتان دەكەم كە بە جۆرێك لە جۆرەكان لە كاتی كاركردندا لێم دڵگران بوبێت و هاوكاتیش ئەو رۆژانەی پێكەوە كارمان كردوە بەرز و پڕبەها دەنرخێنم. بە دڵنیاییەوە گەر ئەو گیانی كاركردن و هاریكارییەی ئێوە نەبوایه و بەو گیانی خۆبەخشیی و خۆنەویستییەوە كارتان نەكردایە، ئەوا بێگومان جولانەوەكە ئەم قۆناغە سەختانەی تێنەئەپەڕاند، من هاوڕێتان بوم و وەك هاوڕێشتان دەمێنمەوە”.
لەكۆتایی نامەكەشیدا، ئارام سەعید رایگەیاندوە: وازهێنانی من لەلایەك نیە دژی ئەوی تر وەك هاوڕێی هەموان دەمێنمەوە”، مدیاكارانیشی ئاگادر كردوەتەوە لەوەی كە جگە لەوەی بڵاویكردۆتەوە لە ئێستادا هیچ وردەكاریەكی تری لەسەر دەست لەكاركێشانەوەكەی نییە. “