محەمەد جەواد زەریف: داوای هاوكاری لە سعودیە دەكات و دەڵێت با پەیوەندیەكانمان ئاسایی بكەینەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی 16ی رێكخراوی “گفتوگۆی هاوكاری ئاسیا” كە لە دەوحە بەڕێوە چوو، جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، “هیوادارین وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بتوانن چارەسەری ناكۆكییەكانی بكات.. ئێمە لە دژی فشارەكانی سەر قەتەرین و هێشتا لەو باوەڕەداین ئەم فشارانە‌ پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانن‌”.

بە پێی هەوالێكی ئێرنای ئێرانی جەواد زەریف رایگەیاندووە، “ئێمە خۆشحاڵین بە گەلی قەتەر، كە توانیویەتی خۆڕاگر بێت و دۆخی خۆی باش بكات، ئەمڕۆش تاكە رێگا بۆ هەموو لایەك گەڕانەوەیە بۆ مێزی گفتوگۆ, وڵاتەكەی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەریەك لە قەتەر، كوێت و عومان هەیە” و گوتی: “كۆماری ئیسلامی هیواداره هەمان پەیوەندی لەگەڵ سعوودیە، ئیمارات و بەحرەینیش هەبێت”.

‌وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە، “بەلامانەوە زۆر گرنگە لە ناوچەكە هەست بەوە بكەین كە پێویستە لەگەڵ یەك بژین و هیچ دژایەتییەكمان بۆ یەك نەبێت‌، لەكاتێكدا ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو و ئێران میژوویێك، ئاینێك، چارەنووسێك و بەژەوەندییەكی هاوبەشیان بەیەكەوە هەیە و بەیەكەوە رووبەڕووی تەحەدیاتی هاوبەشی وەك تیرۆر و توندڕەوی دەبینەوە”.

Back to top button