نرخی نەوت زیاتر دابەزی

له‌ بازاری نه‌وتدا، نرخی نه‌وت دابه‌زی و نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا، له‌ سه‌دا 3ی نرخی له‌ده‌ستدا، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ دوای ئه‌وه‌ روویدا، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌و واده‌یه‌ هێنا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی كڕینی نه‌وتی ئێران بۆ چه‌ند وڵاتێكی دیار كردبوو، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا و گرێبه‌سته‌كان 2.40 دۆلار دابه‌زی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نرخی هاته‌وه‌ سه‌ر 61.20 دۆلار.

له‌ مانگی شوباتی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا نرخی نه‌وت به‌و جۆره‌ دابه‌زینی تۆمار نه‌كردووه‌.

دوێنێ ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی پێهات، كه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕیارانی نه‌وتی ئێران ده‌ستنیشانی كردبوو.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نابێت هیچ وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت.

ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی.

Back to top button