كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21/11/2016 ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر پەیامەكەی مەسعود بارزانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێمان باشە پەیامەكەی كاك مەسعود بارزانی بكەینە دەروازەیەك بۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان.

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان رۆژی 20/11/2016 په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و گرفت و ته‌نگه‌ژه‌كان بڵاوكرده‌وه‌، لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان پێش گۆڕان و یه‌كێتی وه‌ڵامی ئیجابی په‌یامه‌كه‌یان دایه‌وه‌

 

ده‌قی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

بسم الله الرحمن الرحیم

ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لەم هەلو مەرجە ئاڵۆزو پڕ لە تەنگەژەو قەیرانانە، پێمان باشە پەیامەكەی كاك مەسعود بارزانی بكەینە دەروازەیەك بۆ كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان، بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ بەدەمەوەچوونی ناڕەزایەتییەكانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان و ڕزگاربوون لەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و داراییەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، ئەگەر كۆبونەوەكان كرا، ئەوا ئێمە پێشنیارو قسەی خۆمان كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستانە، لە كۆبونەوەكاندا دەخەینەڕوو.

ئه‌نجومه‌نی سیاسیی/ كۆمه‌ڵی ئیســـلامیی كوردستان
21/11/2016

Back to top button