ڕۆژی یەك شەممە مووچەیەكی تر دابەش دەکرێت، ئەم وەزارەتانە پێش ڕەمەزان مووچە وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گهیاند، ڕۆژی یهكشهم پێنجی ئایارى داهاتوو، دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی یەكشەم و دووشەم مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
ئهمڕۆ ههینى سێى ئایار، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم بە “خواکوڕك”ى ڕاگهیاند، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو حكوومەت پابەندە بە پێدانی مووچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەموو ۳۰ ڕۆژ مووچە دابەش دەكات.
سهرچاوهكه ئاشكرای كرد كه ڕۆژی یهكشهم پێنجی ئایار، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، ههروهها ڕۆژی دووشەم شهشی ئایار، مووچەی یەكەكانی ۷۰ و ۸۰ـی هێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
ئاشكرایشی كرد كه ڕۆژی سێ شەممە ۷ـی ئایار، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت، دوای وەزارەتی پەروەردە و دارایی هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.
هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق بەپێی ڕێكەوتنێك مانگانە بڕی ٥۲٤ ملیار دینار وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوت، مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەكات، هەروەها لە سەرەتای ساڵی نوێ مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت دابەش کراوە.