عادل عه‌بدولمه‌هدی له پاریسه‌وه ستایشی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
ئه‌مڕۆ ئیمانوێك ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق، له‌پاریس كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گووتی: “سه‌قامگیری له عێراق بۆ فه‌ره‌نسا و ناوچه‌كه گرنگه” .
ماكرۆن جه‌ختیی له‌وه‌ش كرده‌وه، دیموكراسیه‌تێكی گشتگیر مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی.
ماكرۆن گوتیشی: “فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت، وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له سه‌قامگیری عێراق و شه‌ڕی تیرۆر بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها پاراستنی سنووره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن و راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
له باره‌ی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ش، ماكرۆن گوتی: “سه‌قامگیری له عێراق بۆ ئێمه پێویستییه، پێویستییه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی و ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر، دیموكراتییه‌كی گشتگیر مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی”.
Play Video
لای خۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به باشترین په‌یوه‌ندی وه‌سف ده‌كات و ستایشی هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و شكستپێهێنانی كرد و جه‌ختییش كرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باشترین باردایه.
هاوكات روونيشی كرده‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو كێشه‌كان جێگه‌ی گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌رن و ده‌توانن چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك شنگال و نه‌ینه‌وا و كێشه نه‌وتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
Play Video