ئه‌وانه‌ی كه‌ تاتۆ له‌سه‌ر پێستیان ئەنجام دەدەن دووچاری چەند کێشەیەکی گەورە دەبنەوە

زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به‌ تاتۆكردن ده‌ده‌ن تووشی هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌بن یه‌كێك له‌وانه‌ خه‌وزراندنه‌.

زانكۆی میامی له‌ ئه‌مریكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌یدا ده‌ڵێت: “زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ دووجاری تاوانه‌كان ده‌بنه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر تاتۆتیان له‌سه‌ر پێستیان دروست كردووه‌”.

زانكۆی میامی باسی تاتۆكردنی كردووه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی: “تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ۲۰۰۰ كه‌س کراوە كه‌ تاتۆیان له‌سه‌ر پێستیان ئه‌نجامداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ تاتۆیان ئه‌نجامداوه‌ زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانه‌ی كه‌ تاتۆیان نییه‌”.

له‌لایه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌ حاڵه‌تێكی دیكه‌ كراوه‌ به‌ هۆی تاتۆكردن دروست ده‌بێت ئه‌ویش خه‌و زراندنه‌، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی میامی هاتووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ تاتۆیان له‌سه‌ر پێستیان ئه‌نجامداوه‌ زۆرجار تووشی حاڵه‌تی خه‌و زراندن ده‌بن، چونكه‌ به‌هۆی تاتۆوه‌ هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان تووشی دڵه‌ ڕاوكێ ده‌بن.

Back to top button