گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی: پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/05/لیژنه‌ی-بینینیی-مانگ.jpg)
ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا رایگه‌یاندووه كه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشممه 6-5-2019 له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا یه‌كه‌م رۆژی مانگی رمه‌زان بێت .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه زۆرترین ماوه‌ی كاته‌كانی به‌رۆژووبوون له وڵاتی جه‌زائیر به تێكرا 16 كاتژمێر ده‌بێت و له سۆماڵیش كه‌مترین ماوه 13 كاتژمێر‌و نیو ده‌بێت .
شایانی باسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وڵاتی سعوودیه‌و له هه‌رێمی كوردستانیش لیژنه‌ی بینینی مانگ، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.