دواین زانیاری لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی

‎بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پێکهێنانی حکوومەت
‎بڕیارە سبەی یەکشەممە 05/05/2019، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات.

‎لەم باریەوە میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە: “سبەی پارتی و یەکێتی رێککەوتنێک لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن”.

‎بەگوێرەی میدیاکانی گۆڕان، سبەی شاندی پارتی کاتژمێر 11:30 خولەکی بەیانی سەردانی بزووتنەوەکە دەکات و پرسی پێکهێنانی حکوومەت تاوتوێ دەکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە بەھۆی زۆری داواكاری پۆست و بەركەوتەی حكومەت، لەلایەن یەكێتیەوە، ٢٠٠ رۆژ ھەڵبژاردندا پێپەڕیوە و حكومەتی نوێ پێكنەھاتووە.

پێشتر ھەر یەك لە عەلی عەونی و ھیڤیدار ئەحمەد، رایانگەیاندبوو: ھۆكاری دواكەوتنی پێكھێنانی حكومەت یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە.

Back to top button