عێراق نیازی وایه سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتووی ئێس 400 له روسیا بكڕێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایس و به‌رگری حاكم زاملی ئاشكرای كرد، گفتوگۆ له‌نێوان عێراق و روسیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆسكۆ سیسته‌می پێشكه‌وتووی به‌رگری ئێس 400 بۆ به‌غدا دابین بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه به ئارتی روسی راگه‌یاندوه، بیروڕایه‌ك له عێراق بۆ هاوكاریكردنی هه‌ردوولا له بورای چه‌ك هه‌یه، ئه‌مه‌ش واژووكردنی گرێبه‌ستێكی به چوار ملیار دۆلار بۆ كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی لێ هاته به‌رهه‌م، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێكی یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ كڕینی زریپۆش له‌نێوانی هه‌ردوو وڵات واژوو كراوه.
حاكم زاملی باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستاداعێراق بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400 گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات، وتیشی، ئه‌و سیته‌مه‌ی زۆر گرنگه، بڕیار وایه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو بگاته عێراق.