وەرگەڕانی پاسێك بە ١٤ سەرنشینەوە، لە رێگای ھەولێر – خەبات، قوربانی لێكەوتەوە

بەھۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەر ھەڵگرەوە لە رێگای نێوان ھەولێر – خەبات، چەند سەرنشینێك گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.

 

بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك، كەمێك بەرلە ئیستا پاسێكی نەفەر ھەڵگر كە ١٤ سەرنشینی تێدابوو، وەرگەڕا و لە ئاكامدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن.

 

بۆ زانیاری زیاتر (خواكوڕك) پەیوەندی كرد بە پۆلیسی ھاتووچۆی قەزای خەبات، بەلام ژمارەكە نەردەست نەبوو

 

Back to top button