ژمارەیەك كۆچبەر لە دەریای ئیجە خنكان

لە دەریای ئیجەی توركیا بەلەمێک ژێرئاوکەوت و بەو هۆیەوە نۆ کۆچبەر خنکان کە ژن و منداڵیان تیادایە و تا ئێستاش ناسنامەی کۆچبەرەکان دیارنییە.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی تورکیا رایگه‌یاندووە، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكیان له‌رۆژئاوای دوورگه‌ی چپڵاك لەپارێزگای باڵک ئەسیر پێگه‌یشتووه، تیمێکی دەریایی و دوو هێلیكۆپته‌ریان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كردووە.
ئەو گوتیشی: له‌ئەنجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، توانراوە پێنج كۆچبه‌ری نایاسایی رزگار بكرێت كه‌یه‌كێكیان ژن و یه‌كێكی دیكه‌شیان منداڵه، هەروەها ته‌رمی سێ ژن و پێنج منداڵی تریان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئەوفەرماندەیەی ئاسایشی کەناراوەکان ئاماژەی بەوە داوە کە به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه‌چوار كه‌س بن، بێ ئەوەی ناو یان ناسنامەی هیچ کەسێکیان ئاشکرا بکات.