یەكەم رۆژی رەمەزان دیاریكرا

دیوانى وەقفى سوننى عێراق ئاشکرایکرد، سبەی تەواوکەرى مانگى شەعبانە و دوو سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێوارەى ئەمڕۆ نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەوەش سبەی یەکشەممە تەواوکەرى مانگى شەعبانە و یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانیش دەکەوێتە ڕۆژى دووشەممەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا هەرێمى کوردستان یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانى لە هەرێم دیارینەکردووە و بڕیاریشە کەمێکى دیکە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لیژنەى چاودرێریکردنى بینینى مانگ یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان لە هەرێم ڕابگەیەنێت.

 

لە لایەكی ترەوە ماڵپەڕی (عوكاز)ی سعودی بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری (سدیر) نەتوانراوە هیلالی مانگی ڕەمەزان بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ببینرێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە پاش كەمێكی دیكە دادگای باڵای سعودیە بڕیار دەدات، كە سبەینێ‌ یەك شەممە تەواوكەری مانگی شەعبان بێت و ڕۆژی دوو شەممە 6ی ئایار ببێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

هاوكات ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردەوە، كە بەپێی هەژماری فەلەكی لە توركیا و ئوسترالیا ڕۆژی دوو شەممە كرایە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

لە هەمان كاتدا قەتەر بڕیاریدا سبەینێ‌ یەك شەممە تەواوكەری مانگی شەعبان بێت و ڕۆژی دوو شەممە ببێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

پێشتر دامەزراوەی فەلەكناسی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە بە چاوی ئاسایی دەتوانرێت مانگ ببینرێت و ڕۆژی دوو شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

Back to top button