ئێران بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشارەكانی ئەمریكا هەوڵدەدات سود لە ئەزمونی داعش وەرگرێت

 

دوای ئەوەی ئەمریكا گوشارەكانی بۆسەر ئێران زیاد كرد لە ئێستادا ئەو وڵاتە لە هەوڵی خۆ دەربازكردن لەو گوشارانە دەدات, سەرۆكی ئەو وڵاتەش دەڵێت بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوت و بەدەست هێنانی دراوی قورس.

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندووە،سعودیە و ئیسرائیل پارەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە 2020 دابین دەكەن، بەو مەبەستەی ترەمپ بەردەوام بێت لە دژایەتیكردنی ئێران.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش كردووە، كە وڵاتەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزاكانی ئەمریكا، بەردەوام دەبێت لە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە، جگە لە هەوڵدان بۆ دەستخستنی دراوی قورس و كەمكردنەوەی خەرجییەكان.

چاودێرێكی داراییش دەڵێت:” ئێران لە هەوڵدایە دراوی قورس لە شێوەی دراوی داعش دروست بكات بۆ ئەوەی بەهای خۆی لە دەست نەدات و سوود لە ئەزمونی داعش دەبینێت بۆ دروستكردنی دراوی زێر و زیوو.

Back to top button