شوێنەوارە دزراوەكانی عیراق و سوریا نمایش كراون بـۆ فرۆشتن

دوای ئەوەی بە هۆی شەڕی بەردەوامی چەند ساڵەی عێراق زۆربەی ناوچە شوێنەواریەكان وێران كران و كەڵ و پەلەكان دزران لە ئێستادا لە  تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە ئاشكرا, ریكلام بۆ ئەو شوێنەوارە دزراوانەی عێراق و سوریا دەكەن بۆ فرۆشتن
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە هەواڵێكیدا رایگەیاندووە, ئەو قاچاخچیانە لە سایتی فێسبوك گفتوگۆ دەكەن لەسەر شێوازی گەڕان لە گۆڕستانە كۆنەكان بۆ بەدەست هینانی شوێنەوار و لەلای خۆیەوە كارگێڕی فێسبوك دڵنیایی دا كە 49 پارچە شوێنەواری ڕەش كردووتەوە.
بەڵگەی درووست هەیە كە شوێنەوارە دزراوەكان لە عیراق و سوریا دەبردرێتە توركیا بـۆ فرۆشتنیان و زۆر جار كڕیار داوای شوێنەوارێكی دەستنیشان كراویان لێ دەكات.
Back to top button