كۆریای باكوور ژمارەیەك مووشەكی ئاراستەی یابان كرد.
دوای لوتكەی نێوان هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و كۆریای باكور, كۆریای باكور تاقی كردنەوەی مووشەك و چاڵاكیە ئەتۆمیەكانی راگرت, ئەمڕۆ پاش چەند مانگێ سوپای كۆریای باكور ژمارەیەك مووشەكی ئاراستەی دەریای یابان كردووە.
وەزارەتی بەرگری كۆریای باشوور رایگەیاندووە “ئەو موشەكانەی كۆریای باكور ئاڕاستەی یابانی كردوە مەوداكورت بوون و نیمچە دورگەی هۆدۆی لە دەریای یابان كردووەتە ئامانج و 70-200 كیلۆمەتریان بڕیوە”.
تەقاندنی ئەو مووشەكانە دوای نزیكەی ساڵێك لە وەستانی راگرتنی هەموو بەرنامەكانی چەكە ناوكییەكانی كۆریای باكوور دێت، دوای ئەوەی كیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ یەكەم جار كۆ بوونەوە.