٧ سودی سەر سوڕهێنەری بیبەری تون

هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە تونەکان زیان بەندروستی دەگەیەنێت بەڵام ئەم زانیاریە بەتەواوی هەڵە و ماڵپەڕی ” lifehack” ٧ سودی سەر سوڕهێنەر و نایابی خواردنە تونەکانی بڵاوکردۆتەوە، پاش خوێندنەوەی ئەو سودانە ناتونین دەست لەخواردنی بیبەر و جۆرە تونیەکانی دیکە هەڵبگرین .

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات :
لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت :
لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە :
بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. تەمەن درێژ دەکات :
توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرایکردووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %١٤ کەمدەکات .

5. دڵ خۆشدەکات :
بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

6. لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت :
ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سودێکی زۆری لە ڕێگریکردن بەونەخۆشیە کوشندەیە دەبێت .

7. گەدە بەهێز دەکات :
لە تازە ترین توێژینەوکان دەرکەوتووە خواردنە تونەکانی وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن و ناهێڵن توشی برینداربون و تێکچونی گەدە ببین .

Back to top button