قاسم سوله‌یمانی به‌دووری ده‌زانێت ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران
له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئارادایه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، به دوور ده‌زانێت.
لیوا قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسدارانی ئێران له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به سی ئای ئه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان ئاگاداركردۆته‌وه كه پێویست نییه پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران دروست ببێت، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆیه پێوسته تواناكانی دوژمن ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌كرێن، به‌رله‌وه‌ی بزانین تواناكانیان چه‌نده، چونكه ئه‌وان به پێویستی نازانن له‌كاتی ئێستاد رووبه‌رووی ئێران ببنه‌وه.
گوتیشی: ده‌ڵێن هه‌ر پێكدادانێك له‌وانه‌یه ببێته جه‌نگێك كه نازاندرێت كۆتاییه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ سه‌ر بهرژهوهندیییهكانی ئه‌مریكا.
به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئێران و خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران، گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو جموجۆڵێكی ئێرانی‌یان خستووه‌ته ژێر چاودێری.