یه‌كه‌م بۆندی هاوینی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی مه‌دریدی، یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی زینه‌دین زێدانی ئاشكرا كردووه، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: جۆڤیچ به 60 ملیۆن یۆرۆ رووده‌كاته ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئایاری 2019، ئاشكرای كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌سه‌ر راسپارده‌ی زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ (لۆكا یوڤیچ)ـی هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: جۆڤیچ به گرێبه‌ستێكی 6 ساڵ و به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریال مه‌درید رێككه‌وتوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ئینتراخت ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی ماریانۆ دیاز بكاته به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه.
ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زینه‌دین زێدان رازیبووه به ده‌ستبه‌رداربوون له ماریانۆ دیاز كه ئه‌م وه‌رزه خراپترین وه‌رزی ئه‌م یاریزانه بووه كه ته‌نیا 656 خولهك یاری كردووه و پێكانیش یه‌خه‌ی به‌رنه‌داوه.
لوكا جۆڤیچ، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی سربی له هاوینی 2017 له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه‌وه به 200 هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی ئینتراخت فرانكفۆرت كرد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 42 یاری، 25 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.