محه‌مه‌د سه‌لاح به‌گریانه‌وه‌ یاریگای به‌جێهێشت

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 37 ی خولی ئینگلیزیدا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و نیوکاسڵ ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌ .

له‌ خوله‌کی 70 ی یارییه‌که‌دا یاریزانی به‌توانای میسری و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ محمد سه‌لاح توشی پێکان بوو له‌سه‌ریدا ئه‌ویش به‌هۆی به‌ریه‌ککه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڵپاریزی یانه‌ی نیوکاسڵ .

به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌وه‌ محمد سه‌لاح به‌چاوی پڕ فرمێسکه‌وه‌ یاریگای به‌جێهێشت و یورگن کلوبی ڕاهێنه‌ریش ئوریگی خسته‌ شوێنی ئه‌و یاریزانه‌ .

وابڕیاره‌ تیمی پزیشکی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پێکانه‌که‌ی محمد سه‌لاح بڵاوبکه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ بده‌ن که‌ ئایا ئه‌و یاریزانه‌ ده‌توانێت به‌شداری یارییه‌ گرنگه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو بکات به‌رامبه‌رر به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یاخود نا .

Back to top button