كه‌ش و هه‌وا سلێمانی ئالۆزتر ده‌بێت

خواكوڕك

گیێژه‌ڵوكه‌یه‌كی به‌هێز و وشكه‌ سه‌رما هه‌ردوو شتری سلێمانی و كه‌ركوكی گرتۆته‌وه‌ و حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێوسته‌ ده‌زگاكان له‌ ئاماده‌باشی دابن و خه‌ڵكانیش خۆیان دوور بگرن له‌ زیانه‌كانی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ سه‌رمایه‌.

ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ هه‌ردوو شاری سلێمانی و كه‌ركوك كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، “له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، خێرایی با ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “خێرایی با له‌ شاری سلێمانی و كه‌ركوك ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش تا ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێـت”.

به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم خێرایی با له‌ نێوان 5 بۆ 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها ئاستی بینین له‌نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

Back to top button